پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەهۆی ڕووخانی سەقفی مەزارگەیەکی ئایینی لە بابل، چەند هاوڵاتییەک گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکیش بریندار بوون.
بەپێی زانیاری میدیا عێراقییەکان، “ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەشێک لە سەقفی مەزارگەی ئیمام حەمزە لە ڕۆژئاوای باشووری بابل ڕووخا بەسەر ژمارەیەک سەردانیکەری مەزارگەکە و بەپێی زانیارییە بەراییەکان بەهۆیەوە شەش هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و چوار هاوڵاتی دیکەش بریندار بوون”.
بەپێی ئەو زانیارییانە، ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە چواریان ژن بوون و دووانیشیان منداڵ بوون، چوار بریندارەکەش ژن و منداڵێکی تێدابووە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، زیاتر لە ساڵێکە مەزارگەی ئیمام حەمزە کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای باشووری بابل لە قۆناغی ئاوەدانکردنەوەدایە.