بافڵ جەلال تاڵەبانی بەڵێنێک بە هاووڵاتیان دەدات

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامێکدا جەختی لەوەکردەوە، ئێستا لە هەمووکات زیاتر پێویستمان بەو سیاسەتە حەکیمانەیەیە کە سەرۆک مام جەلال پەیڕەوی دەکرد لەپێناو سەرکەوتنی پرۆسەی سیاسی لە عێراق و قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و پێکەوەژیان، دەشڵێت، “بەهیچ شێوەیەک سازش لەسەر مافی هاوڵاتیان ناکەین”.

لە پەیامەکەیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ بە شکۆ و شانازییەوە یادی هەڵبژاردنی سەرۆک مام جەلال وەک یەکەم سەرۆککۆماری کورد لە مێژووی عێراق دەکەینەوە”.

وتیشی، “لای هەمووان ڕوونە ئێستا عێراق بە دۆخێکی سیاسی نەخوازراودا تێدەپەڕێت و نەبوونی دیالۆگێکی نیشتمانیی و بەرپرسیارانە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆ زاڵبوون بەسەر گرفتەکاندا، دەرخەری ئەو ڕاستییەیە و ئاماژەیەکی ڕوونە کە ئێستا لە هەمووکات زیاتر پێویستمان بەو سیاسەتە حەکیمانەیەیە کە سەرۆک مام جەلال پەیڕەوی دەکرد لەپێناو سەرکەوتنی پرۆسەی سیاسی لە عێراق و قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و پێکەوەژیان”.

ئەوەشی خستەڕوو، “ڕووداوەکانی ئەم دواییەی عێراق و کوردستان زیاتر شاهیدی ئەو ڕاستییە دەدەن کە ئەو بۆشاییەی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال دروستیکرد بە ئاسانی پڕ نابێتەوە و تەنها رێگەش بۆ زاڵبوون بەسەر گرفتەکاندا، گەڕانەوەیە بۆ سیاسەتی حەکیمانەی مام”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی دووپاتیشی کردەوە، “لەم رۆژە مێژووییەدا جارێکیتر بەڵێن و وەفاداری بەرامبەر بیروباوەڕ و رێبازە پیرۆزەکەت دووپات دەکەینەوە. خەمی خەڵک و دابینکردنی ژیانێکی شەرەفمەندانە بۆ هاووڵاتییانمان دەکەینە بنەمای کارکردنمان و بەهیچ شێوەیەک سازش لەسەر مافەکانیان ناکەین”.

لە کۆتایی پەیامەکەشدا ئماژەی بەوەکرد، “بەردەوامی بە هەوڵەکانمان دەدەین لەپێناو قووڵکردنەوەی رۆحی تەبایی و پێکەوە ژیان لەنێوان سەرجەم نەتەوە و پێکهاتەکان. وەک هەمیشە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن ستراتیژی کارکردنمان دەبێت و بەرگری لە بەها مرۆیی و دیموکراسییەکان دەکەین. سڵاو لە رۆحی پاکی سەرۆک و رابەرمان مام جەلال و سەرجەم شەهیدانی کوردستان”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا