لەهەرێم نزیكەی 200 دۆسیەی گەندەڵی تۆمار كراون

بڕیار محەمەد – پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت “ئەمساڵ ژمارەی تۆمارکراوانی دۆسیەکانی گەندەڵی نزیکەی ٢٠٠ دۆسیەن و ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتیش هاوکارمانن تا بتوانین شێوازی بەدواداچوونەکانمان ووردتربێت”.

ئەمڕۆ دووشەممە 9ی ئابی 2021، د. ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا رایگەیاند “لەماوەی شەش مانگی رابردوودا ١٩٧ دۆسیەی گەندەڵی لە سەرانسەری کوردستاندا داوای یاساییان لەسەر تۆمارکراوە ٥٣یان لێکۆڵینەوەیان لێدەکرێت لەگەڵ ٢٢٤ دۆسیەی ساڵانی ڕابردووش هێشتا لێکۆڵینەوەیان لەبارەوە بەردەوامە”.

وتیشی “هەر بەپێی ڕاپۆرتەکە ٤٤٥دوای سزادانکراوە لەوانەش ١٥٨یان تایبەتن بە ساڵی ٢٠٢١ و ٢٨٧یان دۆسیەی ساڵانی پێشووترن، هەر لەم ساڵدا ٨ داوا داخراون، و ٦٧ ڕاپۆرتی هەواڵدەری گەندەڵی لەمساڵدا بوونیان هەبووە”.

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی باسی لەوەکرد ئێستا بەپێی یاسای دەستپاکی دەبێ بەڕێوەبەری بانکەکان و ناحییەکان و بەڕێوەبەری دەروازە سنورییەکان و بەڕێوەبەری ژمێریارییەکان و بەڕێوەبەری خەمڵینەری باج. فۆرمی ئاشکراکردنی سامانەکانیان پڕ بکەنەوە، هەروەک لەم شەش مانگەدا ٦٩٥ فۆڕمی ئاشکراکردنی سەروەت و سامانی بەرپرسانی هەرێم بۆ دەستەکە گەڕاونەتەوە.

بەوتەی ئەحمەد ئەنوەر، ستراتیژی نیشتمانی دژایەتی گەندەڵییان داڕشتووە و ئێستا لە ئەنجوومەنی وەزیرانە و بریتییە لە نەخشە ڕێگای کارکردن. لەلایەکی دیکەشەوە ڕێکخراوە نەتەوەیەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا، کاردەکەن بۆ هاوکاریمان بۆ ئەوەی بتوانین بەدوای دۆسییەکانی گەندەڵیدا بچین، هاوكات کار لەسەر چاکسازی بوواری خوێندنی باڵا دەکەن و ئەوەش وەک نموونە وەرگیراو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا