پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆكی فەرەنسا بەنیازە لە رێگەی چینەوە فشار بخاتە سەر رووسیا بۆ كۆتایی هێنان بە جەنگەكەی لەگەڵ ئۆكرانیا.
بەرپرسانی كۆشكی ئەلیزێ رایانگەیاند: ماكرۆن دەیەوێت فشار بخاتە سەر پووتین بۆ ئەوەی كۆتایی بە جەنگەكەی لەگەڵ ئۆكرانیا بهێنێت.
رۆژی دووشەممە 14_11_2022 ئیمانیۆڵ ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا لەكۆبونەوەی لەگەڵ چی جینبینگ هاوتا چینییەكەی داوای كرد، بەیجین بەرژەوەندی خۆی لەبەرچاوبگرێت و فشار بخاتە سەر پووتین بۆ ئەوەی كۆتایی بە شەڕ بهێنێت.
ماكرۆن رایگەیاند، بەرژەوەندییەكانیان لەگەڵ چین هاوبەشە بۆیە گرنگە فشار بخرێتە سەر رووسیا بۆئەوەی دەست بە گفتوگۆ بكات و شەڕ كۆتایی بێت.