ئێران مەرجی هەیە بۆ دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكانی ڤیەننا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئێران دەڵێت، پێویستە ئەمریكا و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سەرجەم سزاكانی سەر وڵاتەكەی هەڵبگرن ئەگەر دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆكان.

محەمەد ئیسلامی، سەرۆكی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئێران بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، ئێران بە گرنگییەوە لە گەڕانەوە بۆ دانوستانەكان دەڕوانێت، لە بەرامبەردا پێویستە ئەمریكا چاوێك بە “سیاسەتە هەڵەكان”یدا بخشێنێتەوە و چیتر لەسەر سیاسەتی كابینەكانی پێشو بەردەوام نەبن.

بەرپرسەكەی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئێران وتی: دەبێت ئەمریكا بگەرێتەوە بۆ رێككەوتنی ئەتۆمی بە مەبەستی سەقامگیربونی ناوچەكە.

بڕیارە لەماوەیەكی نزیكی داهاتودا دانوستانەكانی ڤیەننا دەستپێبكەنەوە بەبەشداری ئێران و وڵاتانی 4+1.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا