لاهور شێخ جەنگی فڕۆكەیەك بۆ گەڕاندنەوەی كۆچبەرە كوردەكانی میسر دابیندەكات

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی دەزگای لوتكە رایگەیاند، ئامادەكارییەكانیان بۆ گەڕاندنەوەی كۆچبەرە كوردە دەستگیركراوەكانی میسر كردووەو لەرێگەی فڕۆكەیەكەوە كە لاهور شێخ جەنگی بۆی دابینكردوون ئەو كۆچبەرانە دەگەڕێننەوە بۆ هەرێم.

ئاری جەلال سەرۆكی دەزگای لوتكە بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، دوای ئەوەی كە مانگی ڕابردوو ژمارەیەك كۆچبەر ویستوویانە لە وڵاتی توركیاوە بە ڕێگای ئاوی بگەنە كەناراوەكانی ئیتاڵیا، لەلایەن هێزی دەریاوانی وڵاتی میسرەوە دەستگیر كران و چەند هەفتەیەكە لەو وڵاتە دەستبەسەرن.

وتیشی، “34 كۆچبەریان خەڵكی كوردستان بوون و توانرا بڕیاری ئازادكردن بۆ سەرجەم پەنابەرە كوردەكان وەربگیرێت، لە ئایندەیەكی زۆر نزیكدا لەرێگەی فڕۆكەیەكەوە كە لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی دابینیكردووە سەرجەمی ئەو كۆچبەرانە دەگەڕێنینەوە بۆ هەرێم”.

ئەو كۆچبەرە كوردانەی هەرێمی كورستان لەرێكەوتی 21ی 10ی 2020، لەدەریای سپی ناوەڕاست لەلایەن هێزی دەریایی مسریەوە ڕزگار كران و دواتر لەو وڵاتە دەست بەسەر كران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا