پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
هێزەكانی روسیا چوونە ناوچەی لیمانی سەر بە شاری دۆنێتسكی ئۆكرانیاوەو لەلایەن هێزەكانی ئەو وڵاتەوە گەمارۆ دران.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردوەتەوە، هێزەكانی ئۆكرانیا لەشاری لیمان توانیویانە زیاتر لە 5000 سەربازی روسیا گەمارۆ بدەن، بەڵام وەزارەتی بەرگری روسیا بەجۆرێكی تر باسی ئەو گەمارۆدانەی كردوە.
وەزارەتی بەرگری روسیا كە لەزاری رەمەزان كادیرۆڤ سەركردەی چیچانی بڵاویكردۆتەوە رایگەیاندوە، هێزەكانیان لە لیمان كشێنراونەتەوە بۆ ناوچەیەكی ئارام بەهۆی دروستبونی مەترسی گەمارۆدانیان.
لەلایەكی ترەوە سێرگی چێرێڤاتی وتەبێژی هێزەكانی رۆژهەڵاتی ئۆكرانیا رایگەیاند: نزیكەی 5000 و 500 سەربازی روسیایان لەو شارە گەمارۆ داوە.