وەزیری ناوخۆ هەڵوەشاندنەوەی یەكە پاسەوانییەكانی راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس
وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت “پرۆسەی چاكسازی وەزارەتی ناوخۆ بەردەوامی هەیە و بەمزوانەش سەرجەم یەكە پاسەوانییەكان رێكدەخەینەوە”.

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ 17ی ئایاری 2021، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “وەزارەتی ناوخۆ دەستدەكات بە دروستكردنی بەڕێوەبەرایەتی یەكەپاسەوانییەكان، ئەو پێكهاتانەی لە چوارچێوەی یەكەی پاسەوانی وەزارەتی پێشمەرگە و زێرەڤانی، پۆلیس و دەزگا ئەمنییەكان هەمووی هەڵدەوەشێتەوە و لەچوارچێوەی وەزارەتی ناوخۆ رێكدەخرێنەوە”.

وەزیری ناوخۆ وتیشی “پرۆسەكە پێویستی بە پشتگیری پەرلەمان و لایەنەسیاسیەكان هەیە و داوا لەلایەنە سیاسیەكان دەكەم لەو بڕگەی پەیوەستە بە حزبەكان هاوكاریمان بكەن، بۆ ئەوەی لە ئایندەیەكی نزیكدا بتوانین خشتە و ڕێنمایی تایبەت بە رێخستنی پاسەوانی بارەگا حزبییەكان دەربكەین”.

رێبەر ئەحمەد، ئاماژەی بەوەشكرد پرۆسەی چاكسازی تەنها لە یەكەی پاسەوانی كورتناكرێتەوە، بەڵكو چەندین رێنمایی و بڕیاری دیكەیان تایبەت بە كۆمپانیا ئەمنییەكان لەبەردەستدابووە ئێستا بە ئەنجومەنی وەزیران دراوە بۆ پەسەندكردن و ناردنی بۆ پەرلەمانی كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا