پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
هاتووچۆی سلێمانی، ئاگادارییەک سەبارەت بەو ئوتومبیلانەی مامەڵەکانیان ئاراستەی لیژنەی باڵا کراون بڵاودەکاتەوە.
ئەمڕۆ شەممە11ی ئایار، هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند،” لە پەیجی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕۆژی پێنجشەممە ئاگادارییەک سەبارەت بەو ئوتومبیلانەی کە کێشە لە مەنەفێستەکانیاندا هەیە و پێویستە لیژنەی باڵا بیان بینێت بۆ یەکلایی کردنەوەی کێشەکانیان بڵاوکرایەوە”.
ڕوونیکردەوە، ئەم ئاگادارییە ئەو ئوتومبیلانە ناگرێتەوە کە لە لیژنەی پشکنین دەرنەچوون (بەڕاد) و ڕێنمایی ژمارە 7ی ساڵی 2023 کە ( سووتاو، ژێرئاوکەوتوو، بڕاوە و بڕینەوەی تۆکمە و شانەکانی ئوتومبیل) ئەو ئوتومبیلانە ناگرێتەوە کە ئەم کێشانەیان هەیە و ئەو لیژنەیە نایانگرێتەوە کە سبەینێ ڕۆژی یەکشەممە لە بەڕێوەبەرایەتی گومرگی سلێمانی / باخی بەختیاری دادەنیشن.