پۆڵه‌تیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
گوڵاڵه سدیق شاره‌زاى دارایى و بانك نهێنییه‌كانى هه‌ژمارى من ئاشكراده‌كات و باس له‌وه‌ده‌كات گرێبه‌ستى هه‌ژمارى من به‌بێ ئه‌وه‌ى مووچه‌خۆر بیبینێت پێى ئیمزا ده‌كرێت، بۆیه باشتر وایه فه‌رمانبه‌ر به‌ر له ئیمزاكردنى داواى گرێبسته‌كه بكات و بیخوێنێته‌وه.
گوڵاڵه سدیق شاره‌زاى دارایى و بانك به‌پۆڵه‌تیك پرێسى وت: بوونى گرێبه‌ست له‌نێوان دوو لایه‌ندا ئاساییه به‌ڵام بۆچى نهێنى بێت، چونكه یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى گرێبه‌ست ئاشكرابوونه.
گوڵاڵه سدیق وتى: سبه‌ى رۆژ ئه‌گه‌ر مووچه خۆرێك سكاڵا له‌سه‌ر هه‌ژمارى من بكات، ئه‌و كاته حكومه‌تى هه‌رێم پێى ده‌ڵێت بۆچى پرست نه‌كردووه كه ئیمزات له‌سه‌رچى كردووه.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، هه‌ندێك كه‌س گرێبه‌سته‌كه‌یان ئیمزاكردووه له‌سه‌ر ئایپادێك به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچى خوێندبێته‌وه.
گوڵاڵه سدیق ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، به بانیكیكردنى مووچه شتێكى ئه‌وه‌نده ترسناك نیه ته‌وتین و هه‌ژمارى من یه‌ك ماناى هه‌یه، به‌ڵام ته‌وتین بۆ حكومه‌تى عێراق به‌كاردێت و هه‌ژمارى من بۆ حكومه‌تى هه‌رێم به‌كاردێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى تیایه بانكه‌كانى حكومه‌تى عێراق متمانه‌یان زیاتره بانكه‌كانى خۆمان متمانه‌یان نیه، مووچه خۆرانى هه‌رێم مانگیان له‌برى 30 رۆژ ده‌بێته 40 رۆژ یان 50 رۆژ، بۆیه ئه‌گه‌ر بهاتایه و حكومه‌تى هه‌رێم هه‌ژمارى منى له‌ناو بانكه حكومییه‌كاندا بكردایه‌ته‌وه و بۆ ئاشتكردنه‌وه‌ى خۆى له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌راندا بهاتایه‌ت ئه‌و قه‌رزانه‌ى له پاشه‌كه‌وت و لێبڕینى مووچه‌یه بیخستایه‌ته سه‌ر هه‌ژمارى من بۆئه‌وه‌ى مووچه‌خۆران ئه‌و پاره‌یه له‌برى قه‌رزه‌كانى به‌كاربهێنێت ئه‌و كاته مووچه‌خۆران پێشوازیان له هه‌ژمارى من ده‌كرد.
ئاماژه‌ى به‌وشه‌كرد، گرێبه‌ستى هه‌ژمارى من دوو به‌شه به‌شێكیان له‌سه‌ر كاغه‌زه به‌شێكیان ئه‌لكترۆنیه و له‌سه‌ر ئایپاده، بۆیه مووچه خۆر واباشتره به‌وردى هه‌ردوو به‌شه‌كه بخوێنێته‌وه به‌رله‌وه‌ى ئیمزاى بكات، ئه‌گه‌ر متمانه‌ى پێى هه‌بوو ئه‌وكاته ئیمزاى بكات.