ئەو لایەنانە ئاشكرا دەكرێت كە چاودێری پرۆسەی هەڵبژاردنی عێراق دەكەن

پۆڵەتیك پرێس
راوێژکاری مستەفا كازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، دوو تیمی نێودەوڵەتی چاودێری بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق دەکەن.

حسێن هنداوی راوێژکاری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ  هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، دوو تیمی نێودەوڵەتی چاودێری پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی عێراق دەکەن، تیمیی یەكەمیان تیمێكی سەرەكییە و  نەتەوە یەکگرتۆوەکان دیاریان دەکات و تیمی دووەمیش تیمی ئەو وڵاتانەن كە بەئارەزوو مەندانە تیم دەنێرن بۆ چاودێری كردنی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق.

وتیشی، بەڵام تیمی دووەم پێکدێت لە و وڵاتانەی کە ئارەزووی ئەوەیان هەیە تیم بنێرن بۆ چاودێریکردنی پرۆسەکە، وەکو وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و کۆمکاری عەرەبی وکۆنگرەی ئیسلامی.

بەوتەی حسێن هنداوی راوێژكاری مستەفا كازمی ، حکومەتی عێراق سەرقاڵی گفتوگۆیە لەگەڵ نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ دیاریکردن و زانینی ژمارەی ئەو تیمەی نەتەوە یەكگرتووەكان کە بۆ چاودێری هەڵبژاردنی پێشوەختە دێنە عێراق.

بڕیارە رۆژی 10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ له‌عێراق بەڕێوەبچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا