وەزارەتی کارەبا: 300 مێگاوات کارەبا بۆ ناو تۆڕی کارەبای نیشتیمانی گەڕایەوە و ماوەکانی پێدانی کارەبا زیاتر بووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە9ی کانونی یەکەم، وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، نزیکەی 300 مێگاوات کارەبا بۆ ناو تۆڕی کارەبای نیشتیمانی گەڕایەوە.

وەزارەتی کارەبا بڵاویکردەوە،” پڕۆسەی چاکسازیی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای خەبات کۆتاییهات و وێستگەکە کەوتە کار و نزیکەی 300 مێگاوات کارەبای بۆ ناو تۆڕی نیشتمانی گەڕایەوە، بەهۆیەوە ماوەکانی پێدانی کارەبا زیاتر بووە”.

ڕوونیکردەوە، پاش کوژانەوەی گشتیی کارەبا، وەزارەتی کارەبا لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم و بەڕێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵی پارێزگاکانەوە کۆمەڵە ڕێوشوێنێکی بۆ باشترکردنی دۆخی کارەبا گرتووەتەبەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا