پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
محەمەد سەلامی، سەرۆکی ڕێکخراوی ئەتۆمی ئێران ڕایگەیاند، وێستگەیەکی نوێی ئەتۆمی لە پارێزگای خوزستان دادەمەزرێنین.
ئەمڕۆ هەینی سەرۆکی ڕێکخراوی ئەتۆمی ئێران ئاماژەی بەوەکرد، بە سودوەرگرتن لە توانا مرۆیی و زانستییەکانی خۆمان، وێستگەیەکی نوێمان لە کاروونی پارێزگای خوزستان دامەزراندووە”.
ئەوەشی خستەڕوو، ئامانج لە وێستەگەکە بەرهەمهێنانی وزەی کارەبایە و 11 ساڵە دەستمان بە دامەزراندنی کردووە.
باسی لەوەش کرد، “لە سەرەتادا ئەم وێستگەیە 360 مێگاوات کارەبا بەرهەمدەهێنێت و لە پلانی داهاتووماندا ئاستی بەرهەمهێنان بەرزدەکەینەوە و دەیگەیەنینە دوو هەزار مێگاوات کارەبای بەردەوام”.