تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە ئامێری ڕاكێشانی كارتی مۆبایلی دزیبوو

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە ئامێری ڕاکێشانی کارتی مۆبایلی دزیبوو.

ئەمڕۆ یەکشەممە14ی ئایار، مەفرەزەکانی نوسینگەی ناوبازاڕی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە ئامێری ڕاكێشانی كارتی مۆبایلی دزیبوو.

ئاماژەی بەوەکرد، دوای ئەوەی هێزەكانی پۆلیس گومانیان خستە سەر كەسێك كەوا ئامێری ڕاكێشانی كارتی مۆبایلی پێیە، لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكان دەستپێكردوو دەركەوت، كە لەشاری هەولێر دزیویەتی بۆیە دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەلایەن نوسینگەی ناوبازاڕی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئامێرەكاندا كە ژمارەیان دوو دانەیە .

ڕوونیکردەوە، لەئێستادا تۆمەتبار (م،س،غ) بەناسنامە عەرەب بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو پێشتریش بەتۆمەتی دزیكردن بۆماوەی پێنج ساڵ حوكمدراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا