بەپێی دواین راپرسییەکان ئەردۆغان و پارتەکەى لەم هەڵبژاردنە شکست دەهێنن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەپێی دواین راپرسییەکانى تورکیا دۆخی ئەردۆغان و پارتەکەی ئەکەپە لە هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتى تورکیادا خراپەو لەدەستدانى دەسەڵاتی ئەو وڵاتە لە ئەگەرێکى بەهێزەوە نزیکە.
رۆژنامەنووس فاتیح پۆرتاکال کە ماوەیەکی زۆر کاری بێژەری و پێشکەشکاری کردووە راپرسییەکى بۆ هەلبژاردنى سەرۆکایەتى کۆماری تورکیا کردوەو تیایدا زۆرینەى تورکەکان دەنگ بە ئەردۆغان نادەنەوە.
پۆرتاکال لە راپرسیەکەیدا پرسیاری کردووە کە لە ١٤ی ئایاردا رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی ئاکەپە یان کەمال کلچدارئۆغلۆ سەرۆکی جەهەپە؟ و ئەنجامی راپرسیەکە کە 456 هەزار کەس رای خۆیان خستووەتەڕوو تیایدا هاتووە، کەمال کلچدارئۆغلۆ سەرۆکی جەهەپە ٦٢.٣٪ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی ئاکەپە و سەرۆککۆماری ئێستا ٢٠.٣٪
لە راپرسییەکەدا ١٧.٤٪ ئاماژەیان بەوە کردوە کە بڕیاریان نەداوە.
هاوکات بەپێی راپرسییەکى دیکەى سەنتەری توێژینەوەی دیموکراسی ئەکەپەی دەسەلاتدار بەسەرۆکایەتى ئەردۆغان لە هەلبژاردنى ئەمجارەدا ناتوانێت سەرکەوتن بەدەست بهێنێت و بەتەنیا حکومەت پێکبهێنێت.
سەنتەرەکە ئاماژەى بەوە کردوە، ئەگەرچی مەهەپە هاوپەیمانى ئەکەپەیە، بەڵام ئەوان ناتوانن بۆ پێکهێنانى حکومەت دەنگی زۆرینەی پەرلەمانی مسۆگەر بکەن.
لە راپرسی سەنتەرەکەدا هاتووە، کە ٦٠%ی دەنگەکان بەسەر ئۆپۆزسیۆن و کوردەکاندا دابەش دەبێت و ئەکەپە و مەهەپە نیوە زیاتری دەنگەکان لەدەست دەدەن.
سەبارەت بە سەرۆک کۆماریش، لە راپرسییەکەدا باس لەوە کراوە، کە ئەردۆغان پێگەى لەناو رای گشتى تورکی کەمبووەتەوەو ئەگەرێکى بەهێز نییە بۆ سەرکەوتنى، بەڵام دۆڕانیشی مسۆگەر نیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا