پەیوەست بە رووداوەكەی دهۆك وەزیری پەروەردە چەند بڕیارێكی دەركرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری پەروەردە داوا لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن دەكات، سبەی چوارشەممە بۆ رێزگرتن لە گیانی قوربانییانی تەقینەوەكەی دهۆك، خولەكێك بوەستن و ئاماژە بە بەناوكردنی قوتابخانەیەكیش دەكات بەناوی رائید عەلی بەهۆی رۆڵی لە رزگاركردنی گیانی دەیان قوتابی.

رۆژی سێشەممە22_11_2022، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی هەرێمی كوردستانی ئاگاداركردەوە، سبەی چوارشەممە، پێش وانەی یەكەم، خولەكێك بۆ رێزنواندن لە رۆحی شەهیدانی تەقینەوەكەی دهۆك بوەستن.

ئالان حەمە سەعید ئاماژەی بەوەشكردووە، رائید عەلی سدقی و هاوپیشەكانی زۆر بوێرانە و خۆنەویستانە بوونە هۆكار بۆ رزگاربوونی گیانی 56 قوتابی ئەو بەشەناوخۆییەی رووداوەكەی لێكەوتەوە، ئەوەشی بە شاكارێكی فیداكارانە وەسفكردووە.

لەبەرامبەر ئەوەشدا، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی دهۆكی راسپارد لەكاتی دانانی بەردی بناغەی قوتابخانەیەكی نوێ یان تەواوكردنی باڵەخانەی قوتابخانەیەك، بەناوی رائید عەلی سدقی بكرێت.

بەهۆی تەقینەوەیەك لە باڵەخانەیەك لە گەڕەكی گرێ باسێ، لە ئەنجامی تەقینی تانكی غازیی فڕنێك كە لە نهۆمەكانی سەرەوەیدا بەشە ناوخۆیی قوتابیان بوو، بووە هۆی گیانلەدەستدانی شەش كەس و برینداربوونی 41 كەسی دیكە.

هەریەكە لە رائید عەلی سدقی بەرواری، جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاكەوتنی دهۆك و دوو پۆلیسی دیكە بەناوەكانی، غەفوور عومەر و كۆڤان محەمەد، لەمیانی هەوڵەكانیان بۆ رزگاركردنی گیانی قوتابیانی بەشە ناوخۆییەكە، گیانیان لە دەستدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا