حاکم زاملی: تورکیا و ئێران سوود لە لاوازی عێراق دەبینن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حاکم زاملی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، “تورکیا و ئێران سوود لە لاوازی عێراق دەبینن لە هێرش و ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆسەر وڵاتەکە”.

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە پەرلەمانی عێراق بە ئامادەیی فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە و نزار خەیروڵا بریکاری وەزارەت لەبارەی هێرشەکانی تورکیا و ئێران بۆسەر خاکی عێراق کۆبووەوە.

لایخۆیەوە زاملی باسی لەوەکرد، حەسەن عەزاری ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و سەرۆکی کوتلەی سەدر داواکارییەکی پێشکەشکردووە کە واژۆی 50 ئەندام پەرلەمانی لەسەرە دژی پێشێلکارییەکانی وڵاتانی دراوسێ بۆسەر خاکی عێراق بەتایبەتیش تورکیا و ئێران.

وتیشی، “لەم دواییانەدا بەهۆی لاوازی عێراقەوە ئەم پێشێلکارییانە زیاتر دووبارە دەبنەوە”.

ڕۆژی 18ی مانگی نیسان تورکیا بەبیانووی پارتی کرێکارانی کوردستان ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی دیکەی لەناو خاکی هەرێم لە ناوچەکانی مەتینا و زاپ، ئاڤاشین و باسیان دەستپێکرد.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا