سوودانی: هێرشکردنە سەر نێردە دیپلۆماسییەکان کارێکی دووژمنکارانەیە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە بۆ پێشوازیکردن لە پێدرۆ سانچێز، سەرۆکوەزیرانی ئسیپانیا ئەنجامیدابوو رایگەیاند، “هێرشکردنە سەر نێردە دیپلۆماسییەکان کارێکی دووژمنکارانەیە و زیانی بۆسەر ناوبانگ و سەقامگیری ئاسایشی عێراق دەبێت”.

لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق ووتی، “عێراق توانای پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەکانی هەیە”.

حکومەتی عێراق هێرشەکانی ئەمریکا بە ‘کردەوەی دووژمنکارانە’ ناودەبات و دەڵێت، “هێرشەکان خزمەت بە ئامانجی بەرژەوەندییە هاوبەشە دوورمەوداکان ناکات کە بریتین لە بەرقەرارکردنی ئاشتی و ئاسایش، هەروەها پێچەوانەی خواستی لایەنی ئەمریکییە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا