پەیامێكی بەپەلە لە پارتییەوە بۆ یەكێتی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبووەوە و دوای كۆبوونەوەكە، راگەیەندراوێكدا جەختی لە چارەسەركردنی كێشەكانی لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كردەوە و رایگەیاند، “دووبارەی دەكەینەوە ئێمە لە پارتی دیموكراتی كوردستان ئامادەین بۆ كۆبوونەوە و گفتوگۆ‌ و چارەسەركردنی گرفتەكان، لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.

پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، بە ناچاری درێژكردنەوەی تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمانی كوردستانیان پەسند كردووە و داواش لە پەرلەمانی كوردستان دەكات دەست بە كۆبوونەوەكانی بكاتەوە.

لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە راگەیەندراوەكەی پارتی باس لەوە دەكات، زۆر هەوڵماندا، پڕۆژەمان ئامادەكرد و پێشكەشمانكرد لەو كۆبونەوە هاوبەشەنەی كە بەڕێز سەرۆكی هەرێم پێكیدەهێنا و سەرپەرشتی دەكردن، هەروەها لەو كۆبونەوانەش كە نوێنەری UNبەشداردەبوو، بەڵام بەداخەوە دواجار لەڕووی ناچاری و لەپێناو پاراستنی قەوارەی هەرێم بژاردەی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانمان پەسەندكرد، ئێستایش مەكتەبی سیاسی جەخت لەوە دەكاتەوە كە دەبێت چیدی پەرلەمانی كوردستان كۆبونەوەكانی پەكنەخرێ و لە زووترین كاتدا كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجامبدات و ئەم هەنگاوانە بگرێتە بەر:

ئاماژە بەوەش دەكات، هەمواری یاسای هەڵبژاردن ئەولەویەتی پێبدرێت لەگەڵ چەسپاندنی بابەتی چوار بازنەیی و بەكارهێنانی تۆماری بایۆمەتری دوایین هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، هاوتەریب لەگەڵ دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردن كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی كارابكرێتەوە و پۆستە فەڕاغەكانی نێو كۆمسیۆن پڕبكرێنەوە.

مەكتەبی سیاسی پارتی داوا لە حكومەتی هەرێم دەكات پێداویستییە ئیدارییەكان و بودجەی پێویست بۆ هەڵبژاردن لەم ساڵدا دابین بكات.

هەروەك داوا لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكات بەگوێرەی رێككارە یاساییەكان رۆژی هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا دەستنیشان بكات.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەی مەكتەبی سیاسی پارتیدا هاتووە، هەروەها داوا لە تەواوی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان دەكەین پاڵپشت بن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە ساڵی 2023 لەو ‌وادە یاساییەدا كە دیاریدەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا