كەم و كوتی پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە هەولێر دەخرێتە ڕوو

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاوپەیمانیی تۆڕی چاودێرانی نیشتیمانیی، ئاشكرای كرد، رێژەی بەشدارییكردنی دەنگدەران لە پرۆسەی دەنگدانی گشتی 38% بووە.

دوای كۆتایی هاتنی پرۆسەی دەنگدانی گشتی و داخستنی ناوەندەكانی دەنگدان، هاوپەیمانیی تۆڕی چاودێرانیی نیشتیمانیی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسییدا لە هەولێر، ڕاپۆرتی خۆیان لەبارەی چاودێریی پرۆسەی هەڵبژاردنەوە خستەڕوو.

هاوپەیمانیی تۆڕی چاودێرانیی نیشتیمانیی، هەشت هەزار چاودێری هەبووە بۆ پرۆسەكە و رۆژی یەكشەممە 10ی تشرینی یەكەم چوار ڕاپۆرتیان لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن بڵاوكردووەوەتەوە.

لە كۆنگرەكەدا، هۆشیار مالۆ، ڕاپۆرتی چوارەمی خستەڕوو، باسی لەوەكرد، ئەوان نمونە وەردەگرن و هەزار و920 وێستگەیان وەرگرتووە.

وتیشی: لە كۆی ئەو وێستگانە34 وێستگەیان لەكاتی دیارییكراوی خۆی واتا كاتژمێر 6 ی ئێوارە دانەخران، كە دەكاتە ڕێژەی1,77%، ژمارەی ئەو بنكانەی، كە چاودێریان و بریكاری كاندیدەكان ڕێگرییان لێكراوە، 152 وێستگە بووە، ژمارەی ئەو وێستگانەی بەڕێوەبەری وێستگە ئەنجامەكانی نەداوە بە چاودێر و بریكاری كاندید،178 بووە.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەكە، لە35 وێستگەدا سكاڵا هەبووە لەسەر دەنگدان، كە دەكاتە ڕێژەی1,85%.

هۆشیار مالۆ روونیكردەوە، 128 ئامێری جیاكردنەوە و ژماردن تێكچووە، هەروەها، ڕاپۆرتەكە ڕێژەی بەشداریی دەنگدەرانی لە تەواوی عێراق ئاشكرا كرد، كە 38% بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا