بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگادارییەک بۆ شۆفێران بڵاودەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی، لە هۆبەی پشکنینی ئۆتۆمبێلەوە ئاگادارییەکی بۆ شۆفێران بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو شۆفێرانەی کێشەی یاساییان هەیە بۆ یەکلایکردنەوەی مامەڵەی ئۆتۆمبێلەکانیان لەڕێگەی لیژنەی هاوبەشەوە سبەینێ دووشەممە 17ی نیسان کاریان بۆ دەکرێت.

ئاماژەی بەوەکرد، ئەو شۆفێرانەی کێشەی یاساییان هەیە بۆ یەکلایکردنەوەی مامەڵەی ئۆتۆمبێلەکانیان ئەوانەی چارەسەری کێشەکانیان لەڕێگەی لیژنەی هاوبەشەوە هەفتانە هەموو ڕۆژانی چوارشەممە لەناو بەڕێوەبەرایەتی گومرگی سلێمانی چارەسەردەکرێن، لەبەر بەرژەوەندی هاوڵاتیان سبەینێ دووشەممە کاریان بۆ دەکرێت.

ڕوونیکردەوە، لەدوای کۆتایهاتنی پشووەکانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز کاری لیژنەی هاوبەش ئاسایی دەبێتەوە و تەنها ڕۆژانی چوارشەممە کار بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانە دەکرێت کە ئاراستەی لیژنە کراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا