بەهۆی شەڕی نێوان دوو بنەماڵە پۆلیسی سلێمانی 21 تۆمەتباریان دەستگیرکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای دروستبوونی شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوان دوو بنەماڵەدا، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی قەرەداغ 21 تۆمەتباریان دەستگیرکرد.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕوونیکردەوە، دوای ئەوەی لە قەرەداغ شەڕ و ناکۆکی لەنێوان دوو بنەماڵەدا دروستبوو، بەهۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتی برینداربوون، ڕاستەوخۆ مەفرەزەکانیان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکانی پۆلیس توانیویانە 21 تۆمەتبار لەهەردوولا دەستگیربکەن و دەست بەسەر سێ ئۆتۆمبێلدا بگرن، کە بە تۆمەتبارەکان بوون.

لە ڕاگەیاندراوەکەشدا باس لەوەشکراوە، لەئەنجامی شەڕ و ناکۆکییەکانی نێوان هەردوو بنەماڵە ژمارەیەک هاوڵاتی برینداربوون و بەمەبەستی چارەسەرکردن ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری سلێمانی کران، هەروەها لەئێستادا تۆمەتبارەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیان بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا