لیرەی تورکی هاڕەیکرد

پۆڵەتیک پرێس:
ئەمڕۆ هەینی لیرەی تورکی پاشەکشەیەکی گەورەی بەرامبەر دراوە بیانییەکان کرد و ئەمجارە نەک بەتەنها دۆلار، بەڵکو بەرامبەر دراوەکانی دیکەش بەهاکەی لەدەستدا.

بەیانی ئەمڕۆ یەک دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بوو بە 9.60 لیرەی تورکی بەوەش بەهای 100 دۆلار نزیکبووەتەوە لە یەک ملیۆن لیرەی تورکی.

لیرەی تورکی هەر بەتەنها بەرامبەر دۆلار بەهاکەی لەدەستنەداوە، بەڵکو بەرامبەر پاوەن و یۆرۆش بەهاکەی لەدەستداوە کە بەمشێوەیەیە:

یەک یۆرۆ بەرامبەرە بە 11.19 لیرەی تورکی

یەک پاوەن بەرامبەرە بە 13.26 لیرەی تورکی

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا