حکومەتی ھەرێم لە کۆبوونەوەدایە

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەدایە و تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەش گفتوگۆکردنە لەسەر هێرشەکانی ئەم دواییانەی چەکدارانی داعش بۆسەر ناوچە جیاوازەکانی سنووری هەرێم.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بەردەستن، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا، گفتوگۆ دەکرێت لەسەر هێرشەکانی ئەم دواییانەی چەکدارانی داعش بۆسەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە و شەهیدبوون و برینداربوونی ژمارەیەک پێشمەرگە لەکاتی بەڕێکردنی ئەرکەکانیان دا، هاوکات، لەوبارەیەوە چەند بڕیارێک دەردەکات.

لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا چەکدارانی داعش هێرشەکانیان بۆسەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە چڕکردەوە و بەشێک لە چاودێرانیش هۆکاری ئەم هێرشانە دەگەڕێننەوە بۆ ئەو بۆشاییە ئەمنییانەی لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمدا هەیە.

 

 

نوێدەکرێترەوە..

No description available.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا