زیاتر لە دوو ملیۆن و 500 کەس بەشدارییان کرد لە نوێژی هەینی یەکگرتوویی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنەی ڕێکخەری نوێژی ملیۆنی هەینی ڕایگەیاند، پلانی ئەمنی و لۆجستی نوێژە بەکۆمەڵەکە بەسەرکەوتوویی جێنەجێکراوە و ئاماژەی بە چەند حاڵەتێکی بێهۆشبوونیش کرد لەناو ڕیزەکانی نوێژکەران و پیاوانی ئایینی.

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەک لە لیژنەکە بە میدیای عێراقی ڕاگەیاند، “نوێژی هەینی یەکگرتوویی لە شاری سەدر بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچوو و هیچ پێشێلکارییەکی ئەمنیش ڕووینەدا، ئاسایشی شوێنەکەش بەهەماهەنگی لەنێوان سەرایا سەلام و هێزە ئەمنییەکان ڕاگیرا.

وتیشی، لەڕێی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە هەندێک حزب ویستیان پشێوی دروست بکەن و لە ژمارەی نوێژکەران کەمبکەنەوە.

جەختی لەوەش کردەوە، ژمارەی نوێژکەران دوو ملیۆن و 500 هەزار کەسی تێپەڕاندووە و دەیان حاڵەتی بێهۆشبوون لە ڕیزی ئامادەبوواندا تۆمارکراوە بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرما، دوابەدوای تەواوبوونی نوێژەکە سەرجەمیان بەرەو شار و پارێزگای خۆیان گەڕاونەتەوە.

ئەمڕۆ هەینی 15ی تەمموزی 2022 نوێژی هەینی یەکگرتوویی کە موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر بانگەشەی بۆ کرد بە سەرکەوتوویی لە شەقامی فەللاح لە شاری سەدری بەغدای پایتەختی عێراق بەڕێوەچوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا