ئەم مامۆستایانە بێ مەرج دەگوازرێنەوە ناو شارەکان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی پەروەردە گشتاندنێکی بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی هەرێمی سەر بە وەزارەتەکەی دەرکردووە و دەڵێت، ئەو مامۆستایانەی نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە و لە قۆناغی چارەسەرکردندان، دەبێت بگوازرێنەوە بۆ ناو سەنتەری شارەکان.

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نوسراوی ژمارە353 رێککەوتی 17-08-2023 کە ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی سەر بە وەزارەتەکەی کردووە لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، بڕیارێکی سەبارەت بەو مامۆستایانەی نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە دەرکردووە.

بەپێی بڕیارەکەی وەزارەتی پەروەردە، ئەو مامۆستایانەی نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە و لە قۆناغی چارەسەردان، بە پشت بەستن بە هەبوونی راپۆرتی پزیشکی نەخۆشخانەکانی نانەکەلی لە هەولێر، هیوا لە سلێمانی، و ئازادی لە دهۆک، و نوێکردنەوەی لەدوای ئەم گشتاندنە، دەتوانن بگوازرێنەوە بۆ ناو سەنتەری شارەکان.

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی نزیک بوونەوەی مامۆستایانی نەخۆشی شێرپەنجە لە ناوەندەکانی چارەسەرکردن ئەم بڕیارەی دەرکردووە. لە بڕیارەکەدا رەچاوی ساڵانی خزمەت ناکرێت بۆ مامۆستایان.

هەروەها، بەپێی ئەو لە کۆی بەشە وانەکانی کە لەلایەن یاسا و رێنماییەکانی وەزارەتی پەروەردە دانراوە، شەش بەشە وانەی بۆ کەمدەکرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا