بۆماوەی چەند ڕۆژێک کارەبای چەند ناوچەیەکی سنوری گەرمیان دەکوژێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای گشتی گەرمیان هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە بۆماوەی سێ ڕۆژ کارەبای قەزای کفری و ناحیەکانی دەروبەری دەکوژێنەوە.

لەڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان ئاماژەی بەوەکرد، لەبەر بەستنەوەی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای 165 مێگاواتی لەگەرمیان بە تۆڕی کارەبای نیشتیمانی هەرێمی کوردستان، لەڕۆژانی 1 تا 3ی ئایار کارەبای قەزای کفری و ناحیەکانی دەکوژێتەوە.

ئەوەش هاتووە، ماوەی کوژانەوەی کارەبا لەو سێ ڕۆژەدا لە سەعات پێنجی بەیانییەوە تا پێنجی ئێوارە دەخایەنێت.

لەڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە، هەر بەم هۆکارە ئەگەر هەیە کارەبای قەزای کەلار و ناحیەکانی دەوروبەری کەمببنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا