عێراق؛ سزای لەسێدارەدان بۆ بازرگانێکی مادەی هۆشبەر دەرکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە، دادگای تاوانەکانی رەسافە لە بەغدای پایتەختی عێراق، سزای لەسێدارەدانی بەسەر بازرگانێکی مادەی هۆشبەردا سەپاند؛ لە رێگەی وڵاتێکی دراوسێوە مادەی هۆشبەری دەهێنایە عێراق

ناوەندی راگەیاندنی ئەنجوومەنی دادوەریی باڵای عێراق، بەیاننامەیەکی بڵاوکردۆتەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو بازرگانە دانی بەوەدا ناوە کە “لەسەرەتادا لەو کاتەی لە وڵاتێکی دراوسێ بووە، فێری مادەی هۆشبەر جۆری ‘تلیاک’ بووە و، دواتر بەمەبەستی بازرگانیکردن بڕێکی زۆری لەو مادەیە هێناوەتە ناو خاکی عێراق.

راگەیەندراوەکەی ئەنجوومەنی دادوەریی باڵای عێراق ئەوەشی خستووەتەڕوو، دادگا لەسەر بنەمای مادەی 27 بڕگەی یەکەم لە یاسای مادە هۆشبەر و کارتێکەرە ئەقڵییەکانی ژمارە 50 ساڵی 2017ی یاسای عێراقی، بڕیاری لەسێدارەدان بۆ تۆمەتبار دەرکردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا