ئێران بەرپرسیارێتی خۆڵبارینەکانی عێراق دەخاتە ئەستۆی تورکیا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئێران بەرپرسیارێتی ئەو خۆڵبارینەی لە ناوچەکە و بەتایبەتیش لە عێراق و ئێران هەیە دەخاتەئەستۆی تورکیا بەهۆی ئەو بەنداوانەی دروستی کردووە.

لە ڕاپۆرتێکدا لە ماڵپەڕی ئێران بە عەرەبی ئاماژە بەوەکراوە، “تاران لە جیهاندا بووەتە پیسترین شار لەڕووی ژینگەوە”، تێیدا هۆشداری ئەوەش دراوە لەگەڵ تەواوبوونی پڕۆژەی بەنداوە تورکییەکان شەپۆلەکانی خۆڵبارین ڕوو لە زیادبوون دەکەن.

چەند بەرپرسێکی کەشناسی و دەستەی ژینگە لە ڕاپۆرتەکەدا ئاشکرایان کردووە، “سەرچاوەی ئەم خۆڵە وڵاتانی دراوسێن و بەگشتی خۆڵبارینەکە لە سنوورەکانی ڕۆژئاوای وڵات سەرچاوەی گرتووە”.

لەوبارەیەوە موجتەبا زو جودی، سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی ژینگەی دەریایی لە ڕێکخراوی ژینگەی ئێران هۆشداریدا لەبارەی پڕۆژەی بەنداوی ئەلیسۆ و وتی، “بەنداوی ئەلیسۆی تورکیا ڕێگری لە %56ی ئاوی دیجلە دەکات بچێتەناو خاکی عێراقەوە و ئەمەش مەترسی لەسەر هەموو ناوچەکە دروست دەکات”.

لەلایەکی دیکەوە داریوش گول عەلی زادە، سەرۆکی بنکەی نیشتمانی بۆ کەش و هەوا کە سەربە وەزارەتی ژینگەی ئێرانە باس لەوە دەکات، “کاریگەرییەکانی گرتنەوەی ئاو لەلایەن تورکیاوە بووەتە هۆکارێکی سەرەکی ئەم خۆڵبارینە، ئەم بەنداوەش مەترسی گەورە لەسەر زیادبوونی خۆڵبارین لە عێراق و ئێران دادەنێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا