پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرچاوکانی هەواڵ زانیاری دەربارەی ناسنامەی ئەو کەسانەی دوێنێ لە پێنجوێن لەلایەن درۆنێکی تورکییەوە ئۆتۆمبێلەکەیان کرایە ئامانج ئاشکرادەکەن.
بەپێی زانیارییەکان، قوربانیانی دوێنێی ئۆتۆمبێلەکەی پێنجوێن کە لەلایەن درۆنێکی تورکییەوە کرایە ئامانج هاوڵاتی مەدەنی بوون و دانیشتووی پارێزگای دهۆک بوون و کچێکیان خوێندکاربووە لە وڵاتی ئێرانی بەنیازبوون بیبەنەوە بۆ ئەو وڵاتە.
لەکاتێکدا، دهزگای دژه تیرۆری كوردستان راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه و تیایدا هاتبوو كه “بهپێی زانیارییهكانی دژهتیرۆری كوردستان، رۆژی ههینی فڕۆكهی بێفڕۆكهوانی سوپای توركیا له ڕێگهی ملهی نهڵمه له نزیك ناحیهی ناڵپارێزی قهزای پێنجوێن له پارێزگای سلێمانی ئۆتۆمبێلێكی چهكدارانی په*كه*كهی كرده ئامانج، بههۆیهوه بهرپرسێكی باڵای په*كه*كه و چهكدارێكی دیكه و شۆفێری ئۆتۆمبێلهكه كوژران”.
دوێنێ هەینی 11ی ئاب، لەسەر ڕێگای پێنجوێن، بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئۆتۆمبێلێک لە سنوری ناحیەی ناڵپارێز لە ملەی نەڵمە کرایە ئامانج و سێ کەس گیانیانلەدەستدا.