پۆلیسی هەولێر: چوار تۆمەتبارمان دەستگیرکرد

ئەم بابەتە 57 جار بینراوە

پۆڵەتیك پرێس

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر دەست بەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلێكی جام ڕه‌ش و بێ تابلۆ بە چوار سەرنشینەوە راگەیاند.

له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایگەیاند “بەشی پۆلیسی فریاکەوتن، لە شەقامی تەیراوە، دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێکی جۆری (دۆج)دا گرت، کە جامڕەش و بێ تابلۆ بوو”.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، شوفێر و سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکەش دەیتگیركراون بە ناوەکانی (ش.س.ک)، (ھ.س.د)، (ھ.ا.ق) و (ھ.ح.ع)، لە ئێستاشدا بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان، ڕادەستی بنکەی پۆلیسی خانەقا کران.

 

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک