خليج و عێراق پەیوەندیە ئابوریەکانیان پتەو دەکەن

پۆلەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی هاوکاری خلیجی لە کۆبوونەوەی لوتکەی بەغدا ڕایگەیاند، کۆنفڕانسێک ئەنجام دەدەن لە ژێر ناوی ئاوەدانکردنەوەو وەبەرهێنان.

نایف فەلاح موبارەک حەجروف ئەمینداری گشتی هاوکاری ئەنجومەنی خلیج، لە کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی دراوسێی عێراق ڕایگەیاند، لە ماوەی داهاتوودا کۆنفڕانسێک ئەنجام دەدەن لە ژێر ناوی، وەبەرهێنان و ئاوەدانکردنەوەی خلیجی و عێراقی.

حەجروف لەمیانەی قسەکردنیدا لە کۆبوونەوەی لوتکەدا وتی، ئەنجومەنەکەمان پاڵپشتی عێراق دەکات پەرە بە باشکردنی پەیوەندی ستراتیژی نێوانیان دەدات.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەنجومەنەکە ئامادەکاری دەکات بۆ بەستنی کۆنفرانسی، وەبەرهێنان و ئاوەدان کردنەوەی عێراقی و خلیجی، لە ماوەی داهاتوودا، لەچوارچێوەی پاڵپشتی ئەنجومەنی هاوکاری بۆ عێراق.

وتیشی پێویستە، بەدواداچوون بۆ ئەنجامەکانی کۆبوونەوەی کوەیت بکرێت کە بۆ پشتیوانی ئابووری عێراق ئەنجام دراوە، هەروەها وتی پەیوەندی نێوان ئەنجومەنی هاوکاری خلیجی و لەگەل عێراق بەردەوامی دەبێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا