شەڕەكەی شەنگال كوژراو و برینداری لێكەوتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئێوارەی ئەمڕۆ شەڕ لە نێوان ئاسایشی ئێزدخان و سەربازانی سوپای عێراق لە شەنگال روویدا و تا ئێستا شەڕ و ئاڵۆزی بەردەوامە و شەڕەکە کوژراوو برینداری لێکەوتوەتەوە.

غەیاس سورچی بەرپرسی راگەیاندنی مەڵبەندی نەینەوای یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: لە كۆمەڵگەی دووگرێ‌ لە ناحیەی سنونێ‌ سەر بەقەزای شەنگال شەڕ و ئاڵۆزی لە نێوان سوپای عێراق و ئاسایشی ئێزدخان روویداوە.

وتی: هۆكاری رووداوەكە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ئاسایشی ئێزدخان لە دەروازەی كۆمەڵگەی دوو گرێ‌ بازگەیەكیان داناوە و سوپای عێراق داوای لێكردوون بازگەكە هەڵبگرن، ئەوانیش ئامادەنەبون بازگەكە هەڵبگرن و لە ئەنجامدا شەڕ و ئاڵۆزی روویداوە.

وتیشی: لە شەڕو ئاڵۆزیەكانی كۆمەڵگەی دوو گرێ‌ لە نێوان سوپای عێراق و هێزەكانی ئاسایشی ئێزدخان سەربازێكی سوپای عێراق كوژراوە و دوو سەربازی تر برینداربون هاوكات دوو سەربازیش بەدیلگیراون لە لایەن ئاسایشی ئێزدخانەوە، ئاسایشێكی ئێزدخان و هاووڵاتیەكی مەدەنیش برینداربوون.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا