هۆكاری زیادبوونی جموجوڵەكانی داعش لە پارێزگای دیالە ئاشكرا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی مەڵبەندی موسڵی یەكێتیی نیشتمانیی دەڵێت، ماوەیەكە داعش جموجوڵەكانی لە سنوری پارێزگای نەینەوا كەمی كردووە و بە پێچەوانەوە لە سنوری پارێزگای دیالە و کەرکوک زیادی كردووە، هۆكاری ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئەو هێزەی داعش لە نەینەوا هەبوو ئێستا لە سنوری پارێزگای دیالەن.

غەیاس سورچی لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی مەڵبەندی موسڵی یەكێتی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: لە چەند مانگی رابردوودا داعش لە سنوری پارێزگای نەینەوا جموجوڵەكانی زیادی كردبوو، بە پێچەوانەوە ئێستا لە سنوری پارێزگای دیالە و کەرکوک جموجوڵەكانی زیادی كردووە.

لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی مەڵبەندی موسڵی یەكێتیی وتی: ئەو هێزەی داعش پێشتر لە سنوری نەینەوا هەیبوو گواستوویەتییەوە بۆ سنوری دیالە، بۆیە ناوە ناوەش ئەم هێزەی جێگۆڕكێ‌ پێدەكات و هەر جارەی لە ناوچەیەك هێرشەكانی زیاد دەكات تا وای نیشان بدات لە زۆربەی ناوچەكان بوونی هەیە.

روونیشیكردەوە، داعش هێزێكی وای نەماوە و لە رووی جوگرافییەوە هیچ شوێنێكی دیاری كراوی بە دەستەوە نەماوە، ئێستا داعش تەنها شەڕی پارتیزانی دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا