مافەكانی مرۆڤ:عێراق دەتوانێت داوای قەرەبوو بۆ قوربانیانی دەستی داعش بكات

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤی عێراق رایگەیاند، بەهۆی ئەو تاوانانەی رێكخراوی داعش ئەنجامیداون، عێراق دەتوانێت داوای قەرەبووی نێودەوڵەتی بۆ قوربانییەكانی دەستی ئەو رێكخراوە بكات.

فازڵ غەراوی ئەندامی كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤی عێراق لە بەیاننامەیەكدا كە بڵاویكردووەتەوە رایگەیاند،  بەپێی بڕیاری 2379ی سەر بەنەتەوە یەكگرتووەكان، عێراق دەتوانێت داوای قەرەبووی نێودەوڵەتی بكات بۆ قوربانیانی دەستی گروپە تاوانكارییەكان بەتایبەتی تاوانەكانی كۆمەڵكوژی و جەنگ.

راشیگەیاندووە، ئەركی حكومەت ودامەزراوەكانی عێراقە كە هەوڵەكانیان لەسەر ئاستی نیشتمانی و نێودەوڵەتی چڕ بكەنەوە بۆ ناساندنی تاوانە دڕندانەكانی داعش لە عێراق.

بەوتەی فازڵ غەراوی ئەندامی كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤی عێراق ناساندنی تاوانەكانی داعش لەرێگەی كردنەوەی پێشانگای نێودەوڵەتی و فیلمی بەڵگەنامەیی و كۆكردنەوەی بەڵگەی روونی تاوانەكان دەبێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەنجومەنی ئاسایش لەساڵی 2017 بڕیاری 2379ی دەركردووە كە تیایدا باس لە كۆكردنەوەی بەڵگەی تاوانەكانی داعش لە عێراق كە ئەوانیش بریتین لە تاوانەكانی كۆمەڵكوژی  و جەنگ و تاوانی دژی مرۆڤایەتی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا