سەركردەیەكی داعش لە چەمچەماڵ دەستگیركرا

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، چەكدارێكی داعشیان لە چەمچەماڵ دەستگیركردووە، كە لە رێكخراوەكەدا پلەی سەركردەی هەبووە و لە كوشتنی دوو ئەندامی ئەنجومەنی قەزای دووزیشدا بەشداری كردووە.

دەزگای هەواڵگری سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند: دوای بەدواداچونەكانیان توانیویانە بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی پارێزگای سلێمانیدا سەركردەیەكی داعش بە ناوی ئەبو نەجاح لە قەزای چەمچەماڵ دەستگیربكەن.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بەپێی ماددەی ٤ تیرۆر لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیدا دەستی پێكردووە و تۆمەتبارەكە دانی بەوەداناوە، كە لە ٢٢ كردەی چەكداری لە هەڵكوتانە سەرماڵی خەڵك و تەقینەوەكان و كوشتنی ئەندامانی هێزە ئەمنییەكانی عێراق بەشداری كردووە.

دەزگای هەواڵگری عێراقی ئەوەشی بڵاوكردووەتەوە: ئەو سەركردەیە لە كوشتنی دوو ئەندامی ئەنجومەنی قەزای دووز و هێرشكردنە سەر بنكەی پۆلیسی ینگیجە بەشداریكردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا