برێت مەكگۆرك سەردانی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بە مەبەستی تاوتوێكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن و پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق، بڕیارە بەمنزیكانە برێت مەكگۆرك، بە نوێنەرایەتی جۆو بایدن سەرۆكی ئەمریكا سەردانی بەغداد بكات.

لەو سەردانەیدا مەكگۆرگ، لەگەڵ لایەنە سیاسیەكان لە بارەی پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق كۆدەبێتەوە، هاوكات دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە سیاسیەكانی عێراق، سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات و بۆ هەمان مەبەست لەگەڵ سەركردە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە.

سەردانی چاوەڕوانكراوی برێت مەكگۆرك بۆ عێراق، دوای ئەوە دێت ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، سەردانی بەغدادی كرد و لەگەڵ بەشێك لەلایەنە شیعەكان كۆبووەوە.

رۆژی 10 ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، بەڵام تا ئێستا كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئەنجامی فەرمی هەڵبژاردنەكەی رانەگەیاندووە بەهۆی ئەوەی سەرقاڵی تاوتوێكردنی تانەی لایەنەكانە كە پێشكەشی كۆمسیۆنیان كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا