بەرپرسی ویلایەتی توركیای داعش دەستگیردەكرێت

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە ئۆپەراسیۆنێكدا بەرپرسی ویلایەتی توركیای داعش لە سوریا دەستگیركرا و گەڕێنرایەوە بۆ توركیا.

ئاژانسی ئەنادۆڵ لە هەواڵێكدا بڵاویكردووەتەوە دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی لە ئۆپەراسیۆنێكدا قاسم گولەر بەرپرسی ویلایەتی توركیای داعشی لە سووریا دەستگیر كرد و گەڕاندییەوە بۆ توركیا.

ئاژانسەكە لە هەواڵەكەیدا بڵاویكردوەتەوە، بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ئەمنییەكانەوە بەدەستهاتوون، دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی، زانیاری ئەوەی بەدەستگەیشتووە كە تیرۆریستی لیستی سووری داواكراوان، قاسم گولەر كە ناوی خوازراوی “ئەبو ئوسامە ئەلتوركی”یە و بەرپرسی ویلایەتی توركیا-ی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش-ە، پلانی وایە بەڕێگای نایاسایی لە سووریا-وە بێتە ناو توركیا و كردەی تیرۆریستی ئەنجامبدات.

دوای دەستكەوتنی ئەم زانیارییانە، دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی دەستی بە لێكۆڵینەوە كردووە و قاسم گولەر-ی خستووەتە ژێر چاودێرییەوە دواتر لە ئۆپەراسیۆنێكدا لە سووریا، ناوبراو دەستگیر كراوە و هێندراوەتەوە بۆ توركیا.

ناوبراو لە ساڵانی 2008 _ 2010 لە ناوچەی پێكدادانەكانی ئەفغانستان و پاكستان چالاكی ئەنجامداوە و دواتر لە ساڵی 2014 وە چووەتە نێو رێكخراوی داعش.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک