لیژنەیەکی دیوانى چاودێریى دارایی عێراق سەردانى هەرێمى کوردستان دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنەیەکی دیوانى چاودێریى دارایی عێراق سەردانى هەرێمى کوردستان دەکات بۆ ئامادەکردنى راپۆرتى وردبینى لەبارەى داهات ‌و خەرجیى دوو مانگى کۆتایی ساڵى 2023 ی هەرێمى کوردستان، ئەندامێکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراقیش دەڵێت، پێویستبوو ئەو ڕاپۆرتە بەر لەساڵى 2024 ئامادەبکرایە.

بڕیارە لەم مانگەدا لیژنەیەکی دیوانى چاودێریى دارایی عێراق سەردانى هەرێمى کوردستان بکات بۆ ئامادەکردنى ڕاپۆرتى وردبینى خۆى لەبارەى خەرجى ‌و داهاتى مانگەکانى تشرینى دوەم ‌و کانونى یەکەمى 2023.

ئەو ڕاپۆرتە بەهاوبەشی لەگەڵ دیوانى چاودێریى دارایی هەرێمى کوردستان ئامادەدەکرێت، وەک بەشێک لەمەرجەکانى ناردنى پشکى هەرێم لەبودجەى گشتیى عێراق کە لەیاساى بودجەى گشتیدا هاتوە.

جەمال کۆچەر ئەندامى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، ئەو لیژنەیەى دیوانى چاودێرى دارایی کە سەردانى هەرێم دەکات، دەبێت ڕاپۆرت لەسەر خەرجى‌ و داهات ئامادەبکات، دەبوو ئەو ڕاپۆرتە بەر لەداخستنى بودجەى 2023 ئامادەبکرایە کە شەش مانگ پێکەوە دەکرێت.

جەمال کۆچەر وتیشى، بەگوێرەى یاساى بودجەى گشتیی عێراق، دەبێت دیوانى چاودێری دارایی عێراق ڕاپۆرتەکەى لەسەر خەرجى‌ و داهاتى هەرێم بداتە ئەنجومەنى وەزیران‌ و پەرلەمانى عێراق

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا