فازڵ نەبی: دواكەوتنی موچەی فەرمانبەرانی عێراق نەنگییە

پۆڵەتیك پرێس
فازڵ نەبی بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت: دواكەوتنی موچەی فەرمانبەرانی عێراق نەنگییە و دەبێت حكومەت بەزوویی چارەسەری ئەو كێشەیە بكات.

فازیل نەبی بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق لەمیانی لێدوانێك بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: ئەو ماوەیەی بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق بووم لەگەڵ ئەوەی كێشەی داراییمان هەبوو نەمان هێشت موچەی فەرمانبەران دوابكەوێت، چونكە دواكەوتنی موچەی فەرمانبەران كارێكی خراپە و دەبێت بە زووترین كات چارەسەربكرێت.

بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق وتیشی: قەرزكردنی حكومەتی ناوەند كێشە دروست ناكات چونكە ئەو قەرزەی حكومەت دەیەوێت بیكات پێی دەوترێت قەرزی ئاسان، لە بانكی نێودەوڵەتی قەرزدەكات.

بەپێی وتەی فازیل نەبی، ماوەی دانەوەی قەرزەكە درێژخایەنە و سودی كەمی دەچێت سەر، كە بریتییە لە 1% ی ئەو قەرزەی كە عێراق دەیكات، ئەوەش رێگایەكی باشە بۆ چارەسەری گرفتی دواكەوتنی موچە.

ماوەیەكە بەبیانووی نەبوونی پارەی پێویست حكومەتی عێراق دابەشكردنی موچەی دواخستووەو ئەوەش كاردانەوەی جۆراوجۆری لێكەوتووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا