بڕیارە نوێیەکانی ئۆپیک پڵەس لەبارەی نەوتی عێراقەوە

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

کۆبوونەوەی وەزاری نۆ وڵاتەکەی ئۆپیک و وڵاتانی هاوپەیمان رۆژی یەکشەممە بەچەند بڕیارێک کۆتاییهات و تیایدا بڕیاردرا عێراق رۆژانە بڕی 150 هەزار بەرمیل نەوتی زیادە بەرهەمبهێنێت و تا مانگی ئایاری ساڵی داهاتوو کۆی بەرهەمهێنان لەهەر رۆژێکدا بگاتە 4.803 ملیۆن بەرمیل نەوت.

رێکخراوی ئۆپیک پڵەس رۆژی یەکشەممە بڕیاریدا، لەسەرەتای مانگی ئابی ئەمساڵەوە هەر مانگێک بڕی 400 هەزار بەرمیل نەوتی زیادە بەرهەمبهێنێت هەتا دەگاتە ئەو ئاستە پێوانەییەی کە ئامانجێتی و بریتییە لەبەرهەمهێنانی 5.8 ملیۆن بەرمیل نەوتە لەهەر رۆژێکدا.

لەکۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا، عێراق رۆژانە 150 هەزار بەرمیل نەوتی زیادە بەرهەمبهێنێت و بەمەش تا مانگی ئایاری ساڵی 2022، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەرۆژێکدا لە 4.653 ملیۆن بەرمیل نەوتەوە بۆ 4.803 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرزدەبێتەوە.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیادرا ئیمارات رۆژانە 332 بەرمیل نەوتی زیادە بەرهەمبهێنێت تا دەگاتە 3.5 ملیۆن بەرمیل نەوت لەهەر رۆژێکدا، هاوکات بڕیارە کوەیتیش بڕی 150 هەزار بەرمیل نەوتی زیادە لەهەر رۆژێکدا بەرهەمبهێنێت و بەمەش بڕی بەرهەمهێنانی نەوتی کوەیت دەگاتە 2.959 بەرمیل نەوت لەهەر رۆژێکدا.

هەر بەپێی بڕیارەکانی رۆژی یەکشەممە، هەریەکە لەروسیا و سعودیە رۆژانە 500 هەزار بەرمیل نەوتی زیادە بەرهەمدەهێنن و بەمەش ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ هەریەکەیان دەگاتە 11.5 ملیۆن بەرمیل نەوت لەهەر رۆژێکدا.

ئەوەش لەکاتێکدایە لەماوەی رابردوودا بەهۆی ناڕەزایی ئیماراتەوە، چەندین جار کۆبوونەوەکانی ئۆپیک پڵەس بەبێ ئەنجام کۆتاییان پێهات و دواخران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا