لە دیالە نۆ داعش كوژران و لە دێرەزوور نۆ داعش دەستگیركران

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەسەدە رایگەیاند: لە دێرەزوور توانیویانە نۆ داعش دەستگیربكەن، شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراقیش لە راگەیەنراوێكدا لە سنوری پارێزگای دیالە نۆ چەكداری داعش كوژراون.

ماڵپەڕی فەرمی هەسەدە، بڵاویكردەوە، هێزەكانیان لە حەجین لە چوارچێوەی هەڵمەتی دژی تیرۆردا، نۆ چەكداری داعشیان لە هەرێمی ئەبو حەمام و ئەبو هەردوبیی رۆژهەڵاتی دێرەزوور دەستگیركردووە كە ئامادەكاریان بۆ هێرش و كاری تیرۆریستی دەكرد.

لە راگەیەنراوەكەدا باسی ئەوەكراوە كە هێزەكانیان دەستیان بەسەر ژمارەیەك بەڵگەدا گرتووە كە پەیوەندیان بە هێرشی تیرۆریستی و دەوڵەتی توركیاوە هەیە.

لەلایەكی دیكەوە شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەدا، سوپای عێراق، پۆلیسی فیدڕاڵی و هێزەكانی ئاسمانی عێراق لە ناوچەی ئوزانی سەر بە پارێزگای دیالە لەدژی چەكدارانی داعش دەستیان بە ئۆپەراسیۆن كردووە.

لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەكەدا نۆ داعش كوژراون، كە سێ كەسیان لوبنانی بوون و دەستیان لە كوشتنی 11 ئەفسەر و سەربازی عێراقدا هەبووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا