عێراق و كۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی رێككەوتنەكەی نێوانیان كارا دەكەنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری چەند سەرچاوەیەكەوە بڵاویكردەوە، عێراق و كۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی گەیشتوونەتە رێككەوتن لەسەر زیندووكردنەوەی پڕۆژەیەكی دواخراوی نێوانیان كە بڕەكەی 27 ملیار دۆلارە.

رێككەوتنەكە لە ساڵی 2021 واژۆكراوە بەپێی رێككەوتنەكە، دەبوو كۆمپانیای تۆتاڵ چەند پڕۆژەیەكی نەوت و گاز و وزەی نوێ لە عێراق دروست بكات بۆ ماوەی 25 ساڵ، وەك دەستپێكیش بە بڕی 10 ملیار دۆلار لە باشووری وڵاتەكە دەست بە وەبەرەهێنان بكات، بەڵام دواتر چەندین ئاستەنگی تووشبوو بەهۆی ناكۆكییە سیاسییەكان لەبارەی بڕگەكانی رێككەوتنەكەوە.

هۆكاری سەرەكیی وەستانی پڕۆژەكە ئەوە بوو عێراق داوای 40٪ی پشكی پڕۆژەكانی دەكرد، بەڵام چەند سەرچاوەیەكی بازرگانی بە رۆیتەرزیان وتووە، عێراق بە 30٪ ی پشكەكان رازی بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا