پۆڵه‌تیك پرێس:
ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه عێراق هیچ نه‌وتێكی بۆ ئه‌مریكا هه‌نارده نه‌كردووه، له‌كاتێكدا پێشتر نزیكه‌ی 200 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه‌ی هه‌نارده ده‌كرد.
ئیداره‌ی زانیارییه‌كانی وزه‌ی ئه‌مریكا ڕۆژی شه‌ممه له‌ڕاپۆرتێكیدا باسی له هه‌نارده‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووی نه‌وتی عێراق بۆ ئه‌مریكا كردووه و ده‌ڵێت، له‌و هه‌فته‌یه‌دا عێراق هیچ نه‌وتێكی هه‌نارده‌ی ئه‌مریكا نه‌كردووه.
پێشتر عێراق ڕۆژانه 197 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌ی ئه‌مریكا ده‌كرد، تا ئێستاش دیارنیه هه‌نارده‌نه‌كردنی نه‌وتی عێراق بۆ ئه‌مریكا په‌یوه‌سته به‌و ناڕه‌زایه‌تییانه‌ی ماوه‌یه‌كه ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر به عێراق هه‌یه‌تی، یاخود كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكییه.
له‌هه‌فته‌ی ڕابردوودا ئه‌مریكا زۆرترین نه‌وتی خۆی له كه‌نه‌داوه هه‌نارده‌كردووه به قه‌باره‌ی 3 ملیۆن و 631 به‌رمیلی ڕۆژانه.
ئه‌و پێشهاته ئابورییه له‌كاتێكدایه، ئه‌مریكا بڕیاریداوه ژماره‌ی دیبلۆماتكاره‌كانی له عێراق بۆ نیوه كه‌مبكاته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی هه‌ڕه‌شه به‌رده‌وامه‌كان ئێران له‌سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق.