بۆ دابین كردنی كارەبا عێراق پەنا دەباتە بەر توركیا و قەتەر

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی كارەبای عێراق رایگەیاند، كەمبونەوەی غازی ئێران بوەتە هۆی كەمبونەوەی بەرهەمهێنانی كارەبا، بەوهۆیەوە بۆ دابینیكردنی كارەبا گرێبەست لەگەڵ توركیا و قەتەر دەكەین.

عادل كەریم، وەزیری كارەبای عێراق رایگەیاند؛ بەمنزیكانە بڕی (500) مێگاوات كارەبا لە توركیا دەكڕین و لەگەڵ قەتەریش سەرقاڵی دانوستانین بۆ دابینكردنی غازی وێستگە كارەباییەكانی عێراق.

وەزیری كارەبای عێراق باسی لەوەشكرد، بەگوێرەی ئەو گرێبەستەی لەگەڵ توركیا ئەنجاممان داوە، لە قۆناغی یەكەمدا بڕی (500)مێگاوات كارەبا رەوانە دەكرێت دواتر بۆ زیاتر لە هەزار مێگاوات زیاد دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا