ئەنجومەنی ئاسایش لەسەر هێرشەكانی توركیا لە ناو خاکی عێراق كۆدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی ئاسایش رۆژی سێشەممەی داهاتوو كۆبوونەوەی بەپەلە لەبارەی هێرشەكەی توركیاوە ئەنجام دەدات.

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رۆژی سێشەممەی داهاتووی وەك وادەیەك بۆ ئەنجامدانی دانیشتنی بەپەلە لەبارەی هێرشەكەی توركیاوە دیاریكرد.

لەسەر داوای عێراق ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رۆژی سێشەممەی داهاتووی دیاریكرد وەك وادەیەك بۆ دانیشتنی بەپەلە لەبارەی هێرشەكەی توركیا بۆ سەر خاكی عێراق.

وەزارەتی دەرەوەی فیدڕاڵ هەر ئەمڕۆ شەممە نامەیەكی سكاڵای ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایش كردوە بەمەبەستی ئەنجامدانی دانیشتنێكی بەپەلە لەبارەی هێرشەكەی توركیاوە.

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فیدڕاڵ لەمیانی لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵەكانی عێراق رایگەیاند: وەزارەتی دەرەوەی فیدڕاڵ نامەیەكی سكاڵای بۆ ئەنجومەنی ئاسایش ناردووە و داوای لێكردوون دانیشتنێكی بەپەلە بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی هێرشەكەی توركیاوە ئەنجام بدات.

ڕۆژی 20 ی ئەم مانگە سوپای توركیا، تۆپبارانی گوندی پەرەخی لە سنووری زاخۆ كرد و بەهۆیەوە نۆ گەشتیار گیانیان لەدەستدا و 23 ی دیكەش بریندار بوون، كە سەرجەمیان لە نەتەوەی عەرەب بوون و خەڵكی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا