ڕۆژئاوای كوردستان كەوتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە و شاندێكی باڵای ئەمریكاش گەیشتە ڕۆژئاوا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شاندێكی باڵای ئەمریكا بە سەرۆكایەتی لیندسی گراهام سیناتۆری دیاری ئەمریكا گەیشتە ڕۆژئاوای كوردستان، هاوكات ئەمڕۆ چوارشەممە ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای كوردستان باری نائاسایی لە ڕۆژئاوا ڕاگەیاند، ئەوەش بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هێرشی چاوەڕوانكراوی توركیا بۆسەر ڕۆژئاوای كوردستان.

ئێوارەی دوێنێ، لیندسی گراهام، سیناتۆری دیاری ئەمریكا كۆتایی بە سەردانەكەی بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان هێنا.

سیناتۆرەكە رۆژانی 4 و 5 ی ئەم مانگە سەردانی عێراق و هەرێمی كوردستانی كرد، تیایدا چاوی بە گەورە بەرپرسانی هەردوولا كەوت و باس لە هاوكاری سیاسی و ئابووری و مرۆیی و سەربازی لەگەڵ هەریەك لە حكومەتی عێراق و هەرێمی كردستان، كرا.

هەروەك بڕیارە سیناتۆرەكەی ئەمریكا چاوی بە گەورە بەرپرسانی رۆژئاوای كوردستان بكەوێت.

سەردانەكەی لیندسی گراهام بۆ رۆژئاوای كوردستان لە كاتێكدایە، گروپە چەكدارەكانی سەر بەتوركیا لەوانەش دەستەی‌ سوڵتان موراد، هێزی سەربازی لە ناوچەی‌ حەوار كلس-ی سنوری سوریا _ توركیا لە باكوری شاری ئەعزاز كۆكردوەتەوە، وەك ئامادەكارییەك بۆ ئەو ئۆپراسیۆنە سەربازییەی‌ چاوەڕێ دەكرێت توركیا لە ناوچەكە ئەنجامی بدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا