ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی نوێ بۆسه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان ده‌كات

پۆڵه‌تیك پرێس:
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی نوێی سه‌ربازی له‌ڕۆژئاوای كوردستان ده‌كات.

 

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ئه‌ردۆغان له‌میانی پێشكه‌شكردنی وتارێكدا ڕایگه‌یاند، “توركیا مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ ئۆپه‌راسیۆنی نوێی سه‌ربازی له‌سوریا ئه‌نجامبدات، ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی بۆ كشانه‌وه‌ی چه‌كداره‌كان ئه‌نجامدرابوو جێبه‌جێنه‌كرێت”.

 

ئه‌ردۆغان وتیشی، “توركیا مافی ده‌ركردنی تیرۆرسته‌كانی له‌نزیك سنوره‌كانی هه‌یه‌ به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ك كه‌ مه‌به‌ستیه‌تی”.

 

سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی له‌ڕوسیا گرت، چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا به‌ئامانجده‌گرێت و وتی “ئه‌وه‌ نیشانیده‌دات ڕوسیا پاڵپشت نییه‌ بۆ به‌رقه‌راركردنی ئاشتی و سه‌قامگیریی هه‌میشه‌یی له‌ناوچه‌كه‌”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا