توركیا 110 هەزار كۆچبەر دیۆرت دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمساڵ ‌هێزە ئەمنیەكانی توركیا نزیكەی 219 هەزار و 495 پەنابەریان دەستگیر كردووە و لەو ژمارەیە نزیكەی 110 هەزاری دیپۆرت كردووتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی كۆچ و كۆچبەرانی توركیا رایگەیاند، ئەمساڵ بە گشتی 109 هەزار و 816 كۆچبەر دیپۆرت كراونەتەوە و ئاماژەی بەوەكرد كە لەچاو ساڵەكانی رابردوودا، دیپۆرتكردنەوەی پەنابەران چەندین جار زیادی كردووە.

باسی لەوەشكردووە، كە لە ساڵەكانی 2020 و 2021 دا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و راگرتنی گەشت و كەرەنتینە، رێژەی پەنابەران لە توركیا زۆر كەمی كردبوو و هەردوو ساڵەكە بە تەنها 122 هەزار پەنابەر لە توركیا دەستگیركراون.

ئەوەشی روونكردووەتەوە، بەڵام ئەمساڵ هێزە ئەمنیەكان نزیكەی 219 هەزار و 495 پەنابەریان دەستگیر كردووە و لەو ژمارەیە بە گشتی 109 هەزار و 816 كۆچبەر دیپۆرت كراونەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی كۆچ و كۆچبەرانی توركیا ئەوەشدەخاتەڕوو، لەو ژمارەیە 61 هەزار و 617 هاوڵاتی ئەفغانی و 12 هەزار و 914 هاوڵاتی پاكستانی بۆ وڵاتەكانیان دیپۆرتكراونەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا