مەسرور بارزانی داوایەكی بەپەلە ئاڕاستەی توركیا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، “زۆر دڵتەنگم بە هەواڵی تایبەت بە ئەنجامدانی هێرشێكی دڕندانە بۆسەر خێزانێكی كورد لە كۆنیای توركیا”.

مەسرور بارزانی لە تویتێكدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆی و حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاراستەی كەسوكاری كوژراوەكانی ڕووداوەكە كردووە و دەڵێت “چاوەڕوان دەكەم ئەنجامدەرانی هێرشەكە بەتەواوی سزابدرێن”.

مەسرور بارزانی دەشڵێت “زۆر دڵتەنگم بە هەواڵی تایبەت بە ئەنجامدانی هێرشێكی دڕندانە بۆسەر خێزانێكی كورد لە كۆنیای توركیا”.

لە لایەكی دیكەوە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا نووسیویەتی “سەرکۆنەی هێرشی سەر خێزانێکی کورد لە تورکیا دەکەین، هاوخەمی کەسوکار و خۆشەویستانی هێرشەکەین، ئەوانەی بەرپرسیارن لەو تاوانە بێ هۆکارە، پێویستە دادگایی بکرێن.

ئێوارەی رۆژی هەینی، حەوت ئەندامی خێزانێكی كورد لە ناوچەی مەرامی شاری كۆنیا لە توركیا بە دەستڕێژی گولـلە كوژران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا